داگیرکەرانی سەهیۆنی ٥٠ ئەسیری فەلەستینیی ئازاد کرد کە دوای هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەریان کردبوو و چەندین مانگ ئەشکەنجەیان دابوو.
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی ٥٠ ئەسیری غەززەییان ئازاد کرد کە بەشێکی گەورەیان لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەر کرابوون.
یەکێک لە ئەسیرە غەززەییە ئازادکراوەکان کە تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بوبوو دکتۆر محەمەد ئەبو سیلمیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شیفا بوو.
ئەبو سیلمییە دوای ئازادبوون باسی لەوە کرد کە بارودۆخ لە زیندانەکانی داگیرکەران تراژیک و زۆر دژوار بوو.
ئەبو سیلمییە باسی لەوە کرد بۆ ئازادی ئەسیرەکان دەبێت بەرخۆدان و گەلانی عەرەب بەڵێنێکی پێداگرانە بدەن.
ئەبو سیلمییە بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە زیندانییەکان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی زۆر سەخت دەبنەوە وەک کەمیی خواردن و خواردنەوە و سووکایەتیکردن کە لە سەرەتای داگیرکارییەوە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تووشی نەبوون، ئاماژەی بەوە کرد کە کارمەندانی پزیشکی لە ژێر ئەشکەنجەدان لە زینداندا شەهید دەبن.
هەروەها وتی، "بە ئیزنی خودا کەناری غەززە دووبارە ئاوادان دەکەین. نەخۆشخانەکەی شیفا دووبارە باشتر لە پێشتر دروست دەکەین."
ئەسیرێکی دیکەی ئازادکراو بە ناوی فەرەح سەمونی بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە لە زیندانەکان تووشی ژمارەیەکی زۆر ئەشکەنجە بوون و لە ناو ئەسیرکان ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بڵاو بووە.
داگیرکەران ژمارەی غەززەییە دەستبەسەرکراوەکان دەشارێتەوە و بەزۆر بێ سەروشوێنیان دەکات.
داگیرکەران دوای ٧ی تشرینی یەکەم لە کەرتی رۆژئاوا و قودس زیاتر لە ٩ هەزار و ٤٥٠ فەلەستینی و لە کەناری غەززە هەزاران فەلەستینی و لە خاکەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ سەدان فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.